الصفحة الرئيسية » بيانات » ترجمة باللغة الكوردية للبيان الذي أصدره حزب أبناء النهرين حول مقاطعته لانتخابات برلمان إقليم كوردستان العراق

ترجمة باللغة الكوردية للبيان الذي أصدره حزب أبناء النهرين حول مقاطعته لانتخابات برلمان إقليم كوردستان العراق

ترجمة باللغة الكوردية للبيان الذي أصدره حزب أبناء النهرين يوم الثلاثاء 11 أيلول 2018 وأعلن فيه مقاطعته لانتخابات برلمان إقليم كوردستان العراق مع ذكر أسباب هذه المقاطعة:

بەیاننامە

گەلی كلدۆئاشور لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوەوە لەهەرێمی كوردستانی عیراق بەدەست پرسێكی ستراتیژیی لەئازاردایە، كە پەیوەندی بە بون و مانیەوە هەیە لەسەر خاكی مێژوویی خۆی (بێت نەهرێن)، ئەوەی دەمانەوێ‌ بیڵێین مامەڵەنەكردنە لەگەڵیدا وەك شەریك و هاوبەشی راستەقینە، لانیكەم لەوپرسانەی پەیوەندی بە چارەنوس و واقعی ژیان و ئایندەو رێگاو شێوازی ئیدارەدان بۆ كاروبارەكانی و پرسە قەومییەكانی. بەداخەوە، هاوبەشە سیاسییەكانمان لەهەرێم رەچاوی میوانمان بۆ دەكەن، بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان بەوپێیەی حزبی دەسەڵاتدارو دەستڕۆیشتوە لەوناوچانەی زۆرینەی گەلی ئێمەی لێیە، لە دهۆك وئه ربيل، ئەو راستییە بەڕونیی دەركەوتوە بەهۆی ژمارەیەكی زۆر پرسی كە بۆتە هۆی كێشەو ئارێشەی رۆژانەی گەلەكەمان. بۆنمونە: تائێستا گەلەكەمان بەئیرادەی خۆی ئەو كەسانەی هەڵنەبژاردووە كە ئیدارەی ئەو ناوچانە دەكەن كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی لەگەلی كلدۆئاشوریین، ئەگەر هەركەسێكیش دابنرێت ئەوا پێویستە حزبی دەسەڵاتدار رەزامەندی لەسەر بدات. ئەمە جگە ئارێشەی زەوی گەلەكەمان كە دەستدڕێژی كراوەتە سەرو دەیان حالەتیش بەردەستن. هەندێكیان بڕیاری دادگاشیان هەیە كە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان لەگەلی كلدۆئاشور، بەڵام تائێستا جێبەجێنەكراوە، ئەمە جگە لە پرس و دۆسیەی دیكە كە ئاڵۆز بووەو ئازاری گەلەكەمانی زیاتر كردووە، بۆنمونە دەستوەردان لەناونان و جیاكردنەوەی یەكێتی گەلەكەمان و زاڵكردنی لایەنێك بەسەر لایەنێكی دیكە. لێرەدا ئێمە نكۆڵی لەواقعی پەرتەوازەی گەلەكەمان ناكەین، جا لەسەر ئاستی پارت و لایەنە سیاسییەكان بێت، یان كەنیسەو دامەزراوەكانی دیكە.. پەرتەوازەییەكە زەمینە رەخساندووە بۆ ئەو دەست تێوەردانە، بەڵام ئێمە هەمیشە خوازیاربوین بەئەرێنی مامەڵە بكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.. نەك بەپێچەوانەوە. سەرباری ئەو كێشانە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، لەگەڵ بەردەوامی ئازاری گەلەكەمان، ئەمجارەیان گرفتی نوێنەرایەتی سیاسی گەلەكەمان لەدامودەزگاكانی یاسا دانان دەركەوت، بەروونی دیارە دەستوەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی گەلەكەمان، لەماوەی چەند خولی رابردووی پەرلەمانى هه¬¬¬¬ريم و بەغدا ئەو راستییە بەڕونی دەركەوت، ئەمە وایكردوە ململانێیەكی توند لەنێوان هێزە هەڤڕكەكان لەگەڵ چەند لایەنێك لەدەرەوەی ناوماڵی گەلەكەمان دروست ببێت بۆ دەستوەردان لەدەنگی كۆتا، دواترینیان خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراق لە 2018. ئەویش هەزاران دەنگی كوردو شیعە درایە چەند نوێنەرێكی كۆتا-ی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستە شیعەكان، لەچوارچێوەی لیستەكانی كۆتا، ئەمەش بۆ ئاوەژوكردنی ئیرادەی گەلەكەمان. لەگەڵ ئەوەشدا بەتاڵكردنەوەی چەمك و تێگەیشتنی كۆتا لەناوەرۆكە راستەقینەكەی كە لەپێناو پاراستنی تایبەتمەندی گەلەكەمان و دەستنیشانكردنی نوێنەرانی بەئیرادەی خۆی و دور لەدەستوەردان دانراوە. هەروەك چەند سەركردەیەكی دیاری پارتی لەراگەیاندنەكان و بەبەرچاوی خەڵك ئەوەیان نەشاردۆتەوە كە كە چەند كورسییەكی كۆتایان بردۆتەوە.. لێرەدا دەریچەیەكی قانونی هەیە رێخۆشكەربووە بۆ دەستوەردانی ئەو لایەنانە، قانونی كۆتا خۆی بووە بەرێخۆشكەرو رێگەی بەوانەداوە كە كلدۆئاشوریی نین و دەنگ بەكاندیدی لیستەكانی كۆتا بدەن. ئێستا ئێمە لەبەردەم هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانین كە بڕیارە لە 30 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەپێی چەندین ئاماژە، ئەم هەڵبژاردنەش وەك هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەبێت كە بەرلەچەند مانگێك كراو ساختەكارییەكی زۆری تێداكراو پاك نەبوو، ئەمە بەهۆی نوێنەكردنەوەی لیستی دەنگدەران بەشێوەیەكی دروست، كە هەزاران ناوی وەهمی تێدایە وەك ژمارەیەك لێپرسراوی هەرێم ئاماژەیان پێداوە. ئەمە لەگەڵ زانیاریی پشتڕاستكراوە لەبارەی دەستوەردان لەدەنگی كۆتا بەهۆی هەموارنەكردنی قانونی كۆتا، كە گەلەكەمان بەردەوام داوای هەمواركردنی كردووە. لێرەوە، سەرباری داواكردنی نوێنەرانی گەلەكەمان لەپەرلەمانی كوردستان بۆ هەمواركردنی قانونی كۆتا، سەرباری دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر پەرلەمان لە 30 تەموزی 2018، بەڵام كەس گوێی لەداواكەمان نەگرت، هاوكات وڵامنەدانەوەی ئەو یاداشتە هاوبەشەی كە لەگەڵ بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری لە 8ی ئەیلولی 2018 پێشكەشمان كرد، بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ هەمواركردنی قانونەكەو نوێكردنەوەی لیستی دەنگدەران، ئەمە جگە لەكێشەی دیكە تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە هەیەتی. ئێمە لەپارتی ئه بناء نەهرێن، بایكۆتكردنی هەڵبژاردن و بەشدارینەكردن لەو هەڵبژاردنە رادەگەینین، ئەمەش بەهۆی هەموارنەكردنی ياساى هەڵبژاردن، ئەوەی پەیوەندی بە كۆتا و چوارچێوەدانی دەنگی كۆتا بۆ بەربژێرانی گەلەكەمان.. ئەمەش بەهۆی دەستوەردانی ئاشكرا لەدەرەوەی ناوماڵی گەلەكەمان و لەدەنگی كۆتادا. ئێمە داو ا لە هەوادارانی ئازیزمان دەكەین، بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن بۆ پاراستنی سەربەرزی و دەنگی خاوێنیان، پەیمانیان پێدەدەین بەردەوام دەبین لەخەباتی نەپساوەمان لەدەرەوەی پەرلەمان، خەباتی ئێمە رۆژێك لەرۆژان لەپێناوی پۆست و پایە نەبووە، بەڵكو لەپێناو دابینكردنی مافە شەرعییەكانی و ژیانێكی پڕ كەرامەت لەسەر خاك و زێدی باپیرانی (بێت نەهرێن) .

بژی گەلی خۆڕاگرمان.

حزبی ئه بناء نەهرێن
11ی ئەیلولی 2018

شاهد أيضاً

Statement of Boycotting Elections in The KRG

On February 21, 2024, the Federal Court issued its decision numbered 83 and its federated …